دەرچوونی قەتەر لە سازمانی " ئۆپێک "
پەیامی کورد ... قەتەر ڕایگەیاند کە لە مانگی جانیوەری لە سازمانی ئۆپێک دەردەچێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەعد ئەلکەعبی ، وەزیری ووزە و پیشەسازی قەتەر ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە لە مانگی جانیوەری لە سازمانی ووڵاتانی بەرهەم هێنەری نەوت " ئۆپێک " دەردەچێت .
ئەلکەعبی ڕایگەیاند کە دۆحە ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی بۆ ئاگاداری بەرپرسانی ئۆپێک گەیاندووە .
وەزیری ووزەی قەتەر ووتی : ئەم بڕیارە دوای پێداچوونەوەی ڕێگاکانی بەهێز کردنی دەوری نێودەوڵەتی قەتەر و هەروەها لە ڕاستای دارێشتنی پڕۆگرامە ستراتیجی دوورخایەن بۆ ووڵات ، دابین کراوە و دەوحە بەم بڕیارە دەیەوێ هەوڵەکانی خۆی لە سەر بەرەوپێش چوون و پەرەپێدانی پیشەی گازی سرووشتی بخاتە گەڕ .
قەتەر پێشتر ڕاگەیاندبوو کە تا ساڵی ٢٠١٤ چوار خەتی بەرهەم هێنانی نوێ " ئێل ئێن جی " دەخاتە ڕێ کە توانای بەرهەم هێنان لە ٧٧ تاکوو ١١٠ ملیۆن تەن زیاتر دەکات .