TR KU SO
FB X
Cîhan

دەرهێنەر و فیلم نامەنووسێکی بەناوبانگی ئێرانی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەر کرا

سارا
Yazar
📅 13 Temmuz 2022 10:14
پەیامی کورد    ...  دەرهێنەر و فیلم نامەنووسێکی بەناوبانگی ئێرانی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەر کرا

جەعفەر پەناهی ، دەرهێنەر و فیلم نامەنووسی بەناوبانگ و سەرناسی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەوە دەست بەسەرکرا .

ئەم هونەرمەندە ناڕازییە ، دوو ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی ٣٣٤ کەس لە سینەماکاران و لێکۆڵەران ، دەست بەسەرکرانی موستەفا ئالی ئەحمەد و موحەمەد ڕەسووڵ ئۆف ، سینەماکارانی بەرچاوی ئێران یان مەحکووم کردبوو .

ئەو هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری ئینستاگرام لە کاردانەوە بە دەست بەسەرکردنی ئەم دوو سینەماکارە بە تاوانی سیخوڕی نووسی : سیخوڕی وەزیفەی پلە بالاکانی حکوومەتییە نە هونەرمەندان .

 

Paylas: