دەستڕێژی گوللە کرایە سەر دیپلۆماتێکی بێلاڕووسی
پەیامی کورد ... میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئانکارا پایتەخت دەستڕێژی گوللە لە ئەلێکساندەر پۆگانشێڤ، ڕاوێژکاری کاروباری کارگێڕی ووڵاتی بیلاڕووسیا کراوە و بەسەختی بریندارکراوە.
بەپێی ماڵپەڕی خەبەرتورک، ئەو دیپلۆماتکارەی دەستڕێژی گوللەی لێکراوە ناوی ئەلیكساندهر پۆگانشێر، راوێژكاری كاروباری كارگێڕی باڵیۆزخانهی بیلاڕووسیایە، به دوو گوللـه برینداركراوە و برینەکانی سەختن، دۆخی تهندرووستی ناجێگیره و له نهخۆشخانهدا لهژێر چاودێری ووردی پزیشکیدایە.
دوای ڕووداوەکە، ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری ئانکارا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ڕووداوەکە سیاسی نیە، بەڵکوو لە ئەنجامی گفتوگۆیەکی تووندی نێوان دیپلۆماتکارەکە و هاووڵاتییەکی تورک روویداوە، کە لە ناوچەی ئۆرانی شاری ئانکارا دراوسێی یەک بوون".
ووتیشی، "تەقەکەرەکە سەربازێکی خانەنشینەو و لەگەڵ دیپلۆماتکارەکە دراوسێ بوون، دوای ئەوەی گفتوگۆیەکی تووند کەوتوەتە نێوانیان ئەو رووداوە ڕوویداوە".