TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستگیر کرانی سەرکردەیەکی داعش لە بەغدا

Navas Jan
Admin
📅 16 Nisan 2022 21:20

پەیامی کورد... دەستگیر کرانی سەرکردەیەکی داعش لە بەغدا

سەرکردەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک بەغدای پایتەختی عێراق، دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە ١٦-٤-٢٠٢٢، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی ڕاگەیاندووە.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی بەبێ ئاشکراکردنی ناوی سەرکردەکەی داعش، ڕایگەیاندووە: ئەو سەرکردەیەی دەستگیر کراوە لە ویلایەتی فەللوجە و دیوانی چەکدارکردنی داعش کاری کردووە،

سەرکردەکەی داعش هەر وەک فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ڕایگەیاندووە، لە بازگەیەکی سەر ڕێگای نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و شاری بەغدا دەستگیر کراوە.

Paylas: