TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستبەسەرکرانی دەیان چەکداری سووری بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل

Navas Jan
Admin
📅 11 Eylül 2022 18:25

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی دەیان چەکداری سووری بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل

چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: دەزگای ئیتلاعاتی ڕژێمی بەشار ئەسد بە هاوکاریی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا، دەیان لیوا و سەربازی سووری بە تۆمەتی «هاوکاریکردنی ئیسرائیل» دەستبەسەر کردووە.

ئەم ناوەندە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوو ناوەندی ئیتلاعاتی هێزی ئاسمانی و ئیتلاعاتی چەکداری لە سەرەتای سێپتەمبەر، ڕەشبگێریی لیوا و پلەدارانی سووری لە دیمەشق و حەلەب بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ "دەوڵەتە دوژمنەکان" دەستپێکردووە.

دەیان کەس لە دەستبەسەرکراوان «بە تۆمەتی هاوکاری و درکاندنی نەخشەی ئیستراتیژی ناوچەکە بە دەوڵەتی ئیسرائیل» دەستبەسەرکراون و بە تایبەت لەدوای دوایین هێرشی تەلئەبیب بۆ فڕۆکەخانەی حەلەب و دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری لە ۳۱ ئاگۆست لێپرسینەوەی توندیان لێ کراوە.

 

Paylas: