TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستبەسەرکرانی هەواڵنێرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن تاڵیبانەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Şubat 2022 17:31

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی هەواڵنێرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن تاڵیبانەوە

کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند دوو کەس لە هەواڵنێرانی ئەو ڕێکخراوەیە هاوڕێ لەگەڵ چەند کارمەندی خۆجێیی ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند کە دوو هەواڵنێری سەر بەو ڕێکخراوەیە کە بۆ کاروباری پەنابەرانی ئەفغانی سەردانی ئەفغانستانیان کردبوو و هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی کارمەندی خۆجێیی ئەو ڕێکخراوەیە لە کابول لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرت گەلێک کە هەواڵدەرییە بیانییەکان لەم پەیوەندییەدا بڵاویان کردووەتەوە ناوی یەکێک لەو هەواڵنێرانە کە لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە دەسبەسەر کراوە» ئاندرۆ نۆرس» ە کە هەواڵنێری پێشووی کەناڵی «بی‌بی‌سی» بووە.

جێگەی ئاماژەیە کە لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان، ڕاگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە و زۆربەی پێشکەشکاران و ڕۆژنامەنووسان ئەفغانستانیان بەجێهێشتووە و زیاتر لە ٥٠ ڕاگەیاندن و دەزگای چاپەمەنی لە ئەفغانستان داخراون.

Paylas: