TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستخۆشی تەکنۆلۆژیای باڵای تانکی T-14 "Armata" ی ڕووسیا

سارا
Yazar
📅 26 Ağustos 2020 17:07

پەیامی کورد      ...     دەستخۆشی تەکنۆلۆژیای باڵای تانکی T-14 "Armata" ی ڕووسیا .

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست لە ئەمریکا نوێترین تانکی ڕووسی جۆری T-14 "Armata" ی بە تەکنۆلۆژیای بێ سەرنشینی خستە بەر دەستخۆشی و بەسەرهەڵداندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە مەقالەی بڵاوکراوەدا لە نەشناڵ ئیترێست ، تایبەتمەندی بەرچاوی تانکی T-14 "Armata" خرایە ڕوو و ناسێندرا .

بەرهەم هێنەران و درووستکەرانی جۆری بێ سەرنشینی تانکی T-14 "Armata" ی ڕووسی سەرکەوتووبووە لە چارەسەرکردنی بابەتێکی گرینگ لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی کۆنترۆڵ لە ڕێگای دوورەوە . ئێن پیتەر سۆسیۆ ، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لەمبارەیەوە نووسی کە نوێترین تانکی ڕووسی T-14 "Armata" لە حاڵەتی بێ سەرنشین دا تاقیکراوەتەوە و ئەمە یەک سەرکەوتنە .

ئەم ڕۆژنامەنووسە لەو باوەڕەدایە کە ڕادەستکردنی ئەم تەکنۆلۆژیایە بە " زانیاری لە شوێنەکە " گرینگترین بابەتی پەیوەندیدارە بە کەل و پەلی کۆنترۆل لە ڕێگای دوورەوە . درووستکەرانی T-14 "Armata" لەگەڵ دانانی کامێرای هەڵگرتنی فیلم بە چاوی بەرفراوانی دیتن لە سەرتاسەری چوارچێوەی مەخزەنەکەی توانیویانە ئەم کارە بکەن . ئەوان پۆششێکی ٣٦٠ دەرەجەیان دەستەبەرکردووە و زانیاری لە شوێنەکەیان بۆ خەدەمەکە دەستەبەر کردووە 

Paylas: