دەزگای فڕۆکەوانی ئێران بەیاننامەیەکی لە سەر فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئۆکرانیا بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... دوێنێ شەممە ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە بەرپرسیاریەتی تەواوی کەوتنە خوارەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لە ئەستۆ دەگرین". فەرماندەی ئاسمانی سوپای پاسداران وتیشی، "داوای لێبوردن دەکەین بەرامبەر بەو کارەساتەی روویداوە کە بوە هۆی کوژرانی ١٨٢ کەس".
ده‌زگای فڕۆكه‌وانی ئێرانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوە، "فڕۆكه‌كه ١٨٢ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، كه سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ژماره‌یه‌ك ووڵاتن له‌وانه‌ش (٨٢ ئێران، ٦٣ كه‌نه‌دا، ٣ بەریتانیا، ٣ ئه‌ڵمانیا، ٤ ئه‌فغانستان، ١٠ سوید، ٢ ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ تیمی فڕۆكه‌وانی كه له‌١٤ كه‌س پێكهاتبوون".
ئێوارەی دوێنێش ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ئێران دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەی گردبونەوە و درووشمی" هەڵەت کرد، ناماقوڵیت کرد"یان بەرزکردوە، وەک دژایەتییەک بۆ بەیاننامەی ووڵاتەکەیان، کە دوای دوو رۆژ لە نکوڵیکردن لە راستی رووداوەکە سەرئەنجام خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی گرتەئەستۆ.