دۆزینەوەی لاشەی بەساڵاچووان لە ماڵی بە ساڵاچووانی ئێسپانیا لە لایەن سەربازانی ئەو ووڵاتەوە
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی لاشەی بەساڵاچووان لە ماڵی بە ساڵاچووانی ئێسپانیا لە لایەن سەربازانی ئەو ووڵاتەوە
سەربازانی ئێسپانیایی لاشەی بەساڵاچووانی یان دۆزییەوە کە بە هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دابوو .
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی Telecinco ، سەربازانی ئێسپانیایی لاشەی بەساڵاچووان یان دۆزیوەتەوە کە بەۆ هۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە .
مارگاریتا ڕۆبێڵس ، وەزیری بەرگری ئێسپانیا لەمبارەوە ڕایگەیاند : سەربازانی ئێمە لە ژمارەیەک لە ماڵی بە ساڵاچووان ، کەسانی بەساڵا چوویان دۆزیوەتەوە کە هەروا بەرەڵا کراون و تەنانەت کەسانێکیش لە ناو جێگاکانی خۆیاندا گیان یان دابوو . لەمبارەیەوە دەبێ کەسانی بەرپرسیار بە سزای خۆیان بگەن ، سزای ئەو کەسانە زۆر قورس دەبێت ."
وەزیری بەرگری ئێسپانیا هەروەها متمانەی دا کە لە زۆربەی ماڵی بەساڵاچووان دۆخەکە نۆرماڵە و کێشەیەک نییە .