Cîhan
دۆزینەوەی مووشەکی جۆری کاتیووشا ئامادەی هاوێشتن بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی مووشەکی جۆری کاتیووشا ئامادەی هاوێشتن بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ڕۆژی هەینی لە دۆزینەوەی مووشەکی ئامادەی هاوێشتن بەرەو ناوچەی ئەمنییەتی سەوزی بەغدا هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم فەرماندەییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : یەکەکانی تایبەتی ئەمنییەتی ئەمڕۆ هەەینی ١٠ی جووڵای ٢٠٢٠ مووشەکێکی ئامادەکراو بۆ هاوێشتنیان لە جۆری کاتیووشا دۆزیوەتەوە کە بەرەو ناوچەی ئەمنییەتی سەوزی بەغدا لە ناوچەی الرصافەی بەغدا نیشانەی گرتبوو .
ئەم فەرماندەییە هەروەها ڕایگەیاندووە : ئەم مووشەکە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دا دۆزراوەتەوە و بێ هیچ زەرەرو زیان و ڕووداوێک پووچەلکراوەتەوە .