دۆزینەوەی مووشەک گەلی زەوین بە ئاسمان لە سنووری نێوان سووریا و ئوردۆن
پەیامی کورد ... ئەرتەشی سووریا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی زەوینی ئاسمانی یان لە توونێلە بەردینەکانی پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا دۆزیوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەرتەشی سووریا زیاتر لە ٢٠ مووشەکی زەوینی ئاسمانی یان لە توونێلە بەردینەکانی پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریە دۆزیوەتەوە . ئەم توونێلانە لە مەودای چەند مەتری لەگەڵ سنووری ئوردۆن دایە . سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا ڕایگەیاند کە درێژی ئەم توونێلانە دەگاتە ١٥ مەترە و بەرزاییەکەی بۆ هاتن و چوونی مرۆڤێک دەبێت .
دوێنێ ، لە پارێزگای دەرعا لە نزیکی شاری نەوا ، کۆگایەکی مووشەکەکانی ئیسرائیل کە بریتین لە تەقەمەنی ، چەکی ئارپی جی ، ژمارەیەکی زۆر ڕەگبار ، نارنجۆکی بۆمبی بۆ فڕێدانی ئارپی جی ، خۆمپارە ، چاویلکەی دیتن لە کاتی شەودا ، چەکی شتایلەر ئائۆگ دۆزراوەتەوە .
بە ووتەی ئەرتەشی سووریا ، مانگی ڕابردوو لە باشووری سووریا ، کۆگایەکی چەکی جۆربەجۆر دۆزراوەتەوە . ئەم کۆگایە بریتییە لە چەک و چەک گەلی هێرش بردن ، نارنجۆک ، خۆمپارە ، کوادکۆپتەر ، کەل و پەلی پەیوەندی سەتەلایتی دۆزراوەتەوە .
پێشتر لە هەواڵەکاندا هاتبوو کە لە مانگی ئۆگۆستی هێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی سووریا لە شاری " الضمیر " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق توانیان ڕێژەیەکی زۆر چەک لەوانەش مووشەکی درووست کراوی ئەمریکا بدۆزنەوە . سەربازانی سووریا لە ئاکامی پاک کردنەوەی شاری " الضمیر " توانییان ڕێژەیەکی بەرچاو چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی سەربازی سەر بە میلیشیاکانی " جیش الاسلام " ( گرووپی قەدەغە کراو لە ڕووسیا ) بدۆزنەوە .
بەشی هەروە گەورە و بەرچاوی ئەم کەل و پەلە سەربازییە دۆزراوانە بریتین لە : مووشەک گەلی درووست کراوی دەست ، ڕێژەیەکی زۆر مووشەک ، خۆمپارە ، دەیان ئامێری تەقینەوەی درووست کراوی دەست ، ئار پی جی ، مووشەکگەلی ئەمریکی تاو ، سەبەتە لەگەڵ مەوادی تەقینەوە ، تەڵەکەگەلی تەقینەوە لە ڕێگای دوورەوە و هەروەها هەندێک ئامێری دەستکرد بۆ هاوێشتنی مووشەک بوون .