Cîhan
دواى 12 رۆژ كهسێك لە هاتای رزگارکرا
پەیامی کورد... دواى 12 رۆژ كهسێك لە هاتای رزگارکرا
لە قەزای دەفنە سەربە پارێزگای هاتای، کەسێکی ٤٥ ساڵ بەناوی هاکان یاسینئۆغڵو دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٢٧٨ کاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاو بە سەلامەتی رزگار کرا.
لە ناوچەی ئەلەکتریکی قەزاکە، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن کە سەرقاڵی کارەکانیانن، لە ژێر باڵەخانەی رووخاوی تۆڵگادا کەسێکیان بەدی کرد.
تیمەکە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانییان هاکان یاسینئۆغڵوی ٤٥ ساڵ بە سەلامەتی رزگار بکەن کە ٢٧٨ کاتژمێر بوو لە ژێر داروپەردووی رووخاوی بیناکە مابووەوە. ئهوهش بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئهنادۆڵ.
پاش رزگارکردنی یاسین ئۆغڵو لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.