TR KU SO
FB X
Cîhan

دوای 64 کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە چوار منداڵی یه‌ك خێزان له‌ژێر داروپەردوودا رزگارکران

Navas Jan
Admin
📅 09 Şubat 2023 17:32


پەیامی کورد... دوای 64 کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە چوار منداڵی یه‌ك خێزان له‌ژێر داروپەردوودا رزگارکران

تیمەکانی ئافادی پارێزگای تۆکات دوای 64 کاتژمێر له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای مه‌ڕه‌ش، چوار منداڵی یەک خێزانیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاو رزگارکرد.

کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە باڵەخانە رووخاوەکانی ئەو بوومەلەرزانەی کە بەگوڕی 7.7 و 7.6 پلە پارێزگای مەڕەشی هەژاند و کاریگەری لەسەر 10 پارێزگای دیکە هەبوو، بەردەوامە.

بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئافادی پارێزگای تۆکاتەوە دەستکەوتوون، چوار منداڵی یەک خێزان کە تەمەنیان لە نێوان دوو بۆ 10 ساڵ دەبێت، دوای 64 کاتژمێر لە بوومەلەرزەکە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شارۆچکەی گۆلباشی لە پارێزگای ئادیامان رزگارکران و رادەستی تیمە تەندروستییەکان کران.

Paylas: