TR KU SO
FB X
Cîhan

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لاڤرۆڤ؛ چاوش ئۆغڵو هەڕەشەی کرد

Navas Jan
Admin
📅 08 Haziran 2022 19:57

پەیامی کورد... دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لاڤرۆڤ؛ چاوش ئۆغڵو هەڕەشەی کرد

مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، پاساوی لەشکرکێشی وڵاتەکەی دەبەستێتەوە بە پاراستنی یەک پارچەی خاکی سووریا.

مەولوود چاوشئۆغڵو و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێکەوە قسەیان کرد.

لە بەشێکی کۆنگرەکەدا چاوشئۆغڵو، وتی: پێویستە سووریا لەو "ڕێکخراوە تیرۆریستیانە" پاک بکرێتەوە کە بوونەتە هەڕەشە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئێمە.

مەبەستی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکراتە، نەک گرووپە توندڕەوەکانی دیکە.

Paylas: