Cîhan
دواخستنی لێکۆلینەوەی ناتانیاهوو لە لایەن پۆلیسی ئێسرائیلەوە
پۆلیسی ئیسرائیل ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی دواخست كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بێنیامین ناتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیران به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامی بدات.
پۆلیسی ئیسرائیل هۆكاری دواخستنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی بۆ تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ناتانیاهوو گه‌ڕاندۆته‌وه.
ماڵپه‌ری هه‌واڵی (The Times of Israel) بڵاویكردۆته‌وه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ ده‌كات.
به پێی ماڵپه‌ڕه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی داهاتوودا، پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌ی بێنیامین ناتانیاهووش به گومانی تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
ئه‌وه له كاتێكدایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا پۆلیسی ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر لێكۆڵینه‌وه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ ناتانیاهوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی.