Cîhan
دوو مەرزى فەرمى دیکە لە نێوان هەرێم و ئێراندا دەکرێنەوە
پەیامی کورد... دوو مەرزى فەرمى دیکە لە نێوان هەرێم و ئێراندا دەکرێنەوە
عەبدوڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، بڕیارە لە دوو مانگى داهاتوودا دوو مەرزى نوێ لە نێوان هەرێم و ئێراندا بکرێتەوە.
باس لەوەشکردووە، ئێران دەیەوێت پەیوەندییەکانیان لە بواری ئابووریدا لەگەڵ هەرێم بگاتە ئاستێکی بەرز و هەولێر ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی بۆ ئێران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا دوو مەرزی سیدەکان و کێلەشین بکرێنەوە و بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەرێمى کوردستان خاوەنى سێ مەرزى نێودەوڵەتى هاوبەشە لەگەڵ ئێران و ساڵانە بە بەهاى زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار کاڵا و شتومەکیان لێوە هاوردە و هەناردە دەکرێن.