TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو ئەندامی پلە بەرزی تاڵیبان لە کاتی گەڕانەوە لە ئێران و لە ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران دا دەستبەسەر کران

سارا
Yazar
📅 24 Mayıs 2020 19:48

پەیامی کورد    ...     دوو ئەندامی پلە بەرزی تاڵیبان لە کاتی گەڕانەوە لە ئێران و لە ئۆتۆمبێلی سوپای پاسداران دا دەستبەسەر کران

قاری شەفیع بەرپرسی سەربازی تالیبان و ئەندامی ڕێبەری ئەو گرووپە تیرۆریستییە و مەلا ڕوات بەرپرسی تەندرووستی تالیبان لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئێران و دابەزین لە ئوتۆمبێلی سوپای پاسداران لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ویلایەتی هەراتی ئەفغانستانەوە دەستبەسەر کراون.

ووتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی هەرات ڕایگەیاند کە ” قاری شەفیع ” کە بەرپرسی نیزامی و سەربازی تالیبان و بەرپرسی هەموو ئەو کردەوە تیرۆریستییانەیە کە لە ویلایەتی “هەرات” جێبەجێکراون، لە کاتی گەڕانەوەی لە ئێران  و دابەزینی لە ئوتۆمبێلی سوپای پاسداراندا لەسەر سنووری ئەو دوو ووڵاتە  لەلایەن هێزەکانمانەوە دەسبەسەرکرا، هەروەها مەلا “ڕوات” کە بەرپرسی تەندرووستی تالیبانە لەسەر سنوور و لە ئوتۆمبێلێکی دیکەی سوپای پاسداراندا دەسبەسەر کراوە.

پێشتریش نوێنەرانی پەرلەمانی ئەفغانستان و هەروەها بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو کە تالیبان و ئێران لەسەر بەردەوامی تێرۆر لە ئەفغانستان ڕێککەوتوون و ئەو ڕێژیمە پشتیوانی لە ئاژاوە و تیرۆر لە ئەفغانستاندا دەکا.

Paylas: