TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو شوێنی سەرەکی و پیرۆزی ئیسلامی لە مەککە و مەدینە لە مانگی ڕەمەزاندا داخراو دەمێنن

سارا
Yazar
📅 21 Nisan 2020 18:05

پەیامی کورد    ...    دوو شوێنی سەرەکی و پیرۆزی ئیسلامی لە مەککە و مەدینە لە مانگی ڕەمەزاندا داخراو دەمێنن

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کەناڵی العربیە لە ڕاگەیندراوێکدا ڕێکخراوی گشتی کاروباری مزگەوتەکانی عەرەبستانی سەعوودی لەمبارەوە هەواڵیدا و ڕایگەیاند : بە پێی زانیارییەکانی لە پەویوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنادا ، مزگەوتی گەورەی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە داخراو دەبێت و لە مانگی ڕەمەزاندا کە ئەمساڵ لە زۆربەی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرووری ٢٤ی ئەیپریلەوە ، کار ناکەن ، موسڵمانان ناتوانن لەم مزگەوتانەدا نوێژ بخوێنن .

بەرپرسانی پاشایەتی عەرەبستانڕایانگەیاند کە ئەم دوو مزگەوتە لە ٢٠ی مارسەوە بۆ کاتێکی نادیار داخراو دەبێت .

Paylas: