دوو کەشتی جەنگی ئەمریکی لە ئاوەکانی ووڵاتی چین بینران
پەیامی کورد ... دوو كه‌شتی جه‌نگی سەر بە سووپای ئه‌مریكا لە نێو ده‌ریای باشووری چین بووە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی پێکەن .
بەپێی هەواڵێکی فەرمی کەناڵی " CNN " ڕاگەێندراوە کە ئەو دوو کەشتییەی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا کە بە (USS Spruance و USS Preble) ناودەبرێت، لە نێو دەریای باشووری چین بینراون.
بە پێی لێدوانێک لە لایەن كلای دۆس، ووته‌بێژی ٧ـه‌مین كه‌شتیگه‌لی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند کە ئەوان بە فەرمانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و ناوچانەدا ئامادەن.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی فا‌ش بکرێت بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە دوو کەشتی جەنگی پێکهاتوو لە مووشەکی هیدایەت کرو بە دووری دوازدە مایلی دەریایی جەزیرەی " مەرجانی " میسچیف ریف لە ناوچەیەکی جێگەی باس تێپەڕیون .
ئەو کەشتییانەی ئه‌مریكا بە مەبەستی بابه‌تی ناكۆكی سه‌روه‌ریه چوونه‌تە ناو ده‌ریای باشووری چین.