دووهەمین کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا تووشی گڕگرتن بوو
پەیامی کورد ... دووهەمین کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا تووشی گڕگرتن بوو
پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە لە دوای ڕوودانی ئاگر لە کەشتی بۆنهام ڕیچاردی هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان دووهەمین کەشتی ش ئاگری گرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دیفێنس نیووز ، ئاگرتێبەربوون لە کەشتی USS Kearsarge (LHD-3) ڕوویداوە بەڵام لە کاتی خۆیدا توانراوە کۆنترۆل بکرێت .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزی دەریای ئەمریکا فەرمانی ڕاگرتنی ڕاسپاردەکانی بە کۆمپانیای کەشتی سازی " ژەنەڕاڵ دینامیکی ناسکۆ " General Dynamics NASSCO کە لە نۆرفۆلکی ئیالەتی ڤیرجینیایە داوە .
ڕۆری ئۆ کانێر ووتەبێژی سیستەمی فەرماندیی هیزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی ڕاسپاردەی کار بەم کۆمپانیایەی کەشتی سازی ناسکۆ بەم هۆیەوە بووە تاکوو هەموو پڕۆتۆکۆڵەکانی ئەمنییەتی و کوژانەوەی ئاگر ی ئەو کۆمپانیایە جاریکی دیکە چاودێری و چاوخشانی بەسەر دا بکرێت