یڵدرم هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ڕووسیا
سەبارەت بە هه‌ڵوێستی توركیا لە سەر گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم ڕایگه‌یاند: "پێشنیار ده‌كه‌ین دۆستانمان خۆیان به‌دوور بگرن له‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاڵۆزتركردنی ڕه‌وشه‌كه".
دوای ئاماده‌بوون له گوتاری هه‌ینی و ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی حاجی وه‌لی-خانم ئه‌رده‌م له ئه‌نقه‌ره، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیا، یڵدرم گوتی: "پێشنیار ده‌كه‌ین دۆستانمان خۆیان به‌دوور بگرن له‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاڵۆزتركردنی ڕه‌وشه‌كه".
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیماییشه‌وه یڵدرم گوتی: "به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و كوشتنی مرۆڤه بێتاوانه‌كان و منداڵه‌كان، هه‌رگیز لایه‌نێكی نییه جێگای لێبوردنبێت. ئه‌مه دڕنده‌ییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی له باره‌ی ئه‌گه‌ری دیسانه‌وه درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی، یڵدرم به‌بیری هێنایه‌وه كه رۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مان دانیشتنێك له سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌دا و گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌ركۆمار له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی كۆده‌بێته‌وه و له‌وێ بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كرێ. دواتر به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌درێت، كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن".