درووست کردنی نوێترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری سەربازی لە لایەن ڕووسیاوە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... سەرچاوەکانی سەربازی ڕووسیا لە درووست کردنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری نوێ لەم ووڵاتەدا هەواڵیدا
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی سەربازی - پیشەسازی ڕووسیادا ڕایگەیاند : پێداچوونەوە بۆ پڕۆژەی درووستکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری نوێی ڕووسیا بە ڕێژەی زیاتر لە ٧٠ هەزار تەن دەکات .تێچووی پەرەپێدان و درووستکردنی ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زیاتر لە ٤ میلیارد دۆلار تەخمین دەکرێت.
لە حاڵی ئێستادا هێزی دەریای ڕووسیا تەنیا کەشتی " ئادمیراڵ کۆزێنتسۆف " بە ڕێژەی ٥٩ هەزار ی لە بەردەستە کە لە حاڵی چاککردنەوەیە .
لە هەمان کاتدا سەرچاوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە بوودجەی پەرەپێدان و درووستکردنی ئەم کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە لە بەرنامەی ئێستای چەک و تەقەمەنی دەوڵەت دا بۆ ساڵەکانی " ٢٠١٨ - ٢٠٢٧ " پێش بێنی نەکراوە .
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند : تاکوو ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڕیاری نەداوە کە کام یەک لە بەرنامە پێشنیارکراوەکان ، ناوەڕۆکی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە نوێیەکە لە خۆ دەگرێت .