TR KU SO
FB X
Cîhan

درووست کردنی شەمەندەفەرێکی لە ڕادەبەدەر خێرا بە خێراییەکی زیاتر لە فڕۆکەیەکی جێت لە کەنەدا

سارا
Yazar
📅 13 Ağustos 2022 12:19
پەیامی کورد   ...  درووست کردنی شەمەندەفەرێکی لە ڕادەبەدەر خێرا بە خێراییەکی زیاتر لە فڕۆکەیەکی جێت لە کەنەدا

شەمەندەفەری لەڕادەبەدەر خێرای نوێی بەناوبانگ بە "TransPod FluxJet " لە کەنەدا ناسێندراوە کە بە خێراییەکی زیاتر لە فڕۆکەیەکی جێت ، لە کەشی ئازاد دا دەتوانێ جێبەجی کارییەکی لەڕدەبەدەر بۆ هاوولاتیانی کەنەدی دەستەبەر بکات .

ئەم شەمەندەفەرە کە بە نیوە نرخ و خێراتر لە فڕۆکەیەکی جێت جووڵە دەکات ، سیستەمێکی ڕەیڵی کە لە بۆڕییەکی ئازاد بە شێوەی " هایپەر لووپ " دیزاین کراوە ، لە تۆرێنتۆی کەنەدا ناسێندراوە .

کۆمپانیای " ترەنس پاس " "TransPod FluxJet " کە پەرەپێدەری ئەم پڕۆژەیە دەڵێ بە دەستەبەر کردنی زیاتر لە ٥٠٠ میلیۆن دۆلار تاکوو ئێستا ، ساخت و سازی سەرەتایی بۆڕی دەست پێکردووە تاکوو هاووڵاتیان لە ماوەی ٤٥ خولەک لە مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتری نێوان شارەکانی کالگاری و ئێدمینتۆن جێبەجێ بکات و بگوازێتەوە .

Paylas: