TR KU SO
FB X
Cîhan

پادشای عەرەبستان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی بەرپرسانی عەرەب دەکات لە مەککە

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2019 13:20

پەیامی کورد   ...   پادشای عەرەبستانی سەعوودی لە ڕابەرانی عەرەبی کۆمەڵگای عەرەبی داوای کرد کە کۆمیتەی خێرا و بەپەلە لە مەککە سەبارەت بە زیاد بوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پێک بهێنن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، هەواڵنێری فەرمی دەوڵەتی سەعوودییە بە پشت بەسین بە سەرچاوەیەک لە بەرپرسانی باڵای ووڵات لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە ئەم هەواڵوی بڵاو کردەوە ،

ئەم کەسە بە هەواڵنێری ڕاگەیاندووە کە داواکاری پادشای سەعوودییە بۆ ووڵاتانی یەکیتی دەوڵەتانی عەرەبی و شەورای هاوکاری دەوڵەتانی کەنداوی فارس لە بواری ڕووداوی تانکەرە نەوتییەکان لە کەنارئاوەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەروەها هێرشی تێرۆریستانی حووثی بۆ سەر دوو وێستگەی دەرهێنانی نەوت لە عەرەبستانی سەعوودییە . هێزەکانی تایبەتی ئەمریکی لەو باوەڕەدان کە هێرش بۆ سەر تانکەرەکان لەوانەیە لە ڕیگای ئەو هێزانەوە بێت کە بۆ بەرپرسانی ئێرانی کاریان کردووە و هەروەها هەر لە ڕیگای ئەوانەوە فێرکراون ڕوویدابێت

Paylas: