ئێف بی ئای ... ئۆپراسیۆنە نهێنییەکانی ڕووسیا هێشتا بەردەوامە
بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فێدراڵی ئەمریکا " ئێف بی ئای " ، کریستۆفەر ڕەی لەبەرامبەر بانگەشەکانی سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین بەوەی کە ووڵاتەکەی دەستی وەرنەداوەتە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکرد كە هێشتا لەسەر ئەو باوەڕەیە هەوڵ بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان دراوە.
کریستۆفەر ڕەی لە میانەی کۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن کە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ناوەڕاستی ئەمریکا ڕێکخراوە ، ئاماژەی بەوەکرد دامەزراوە هەواڵگرییەکان پێیانوایە ڕووسیا بە شێوەیەکی سەر داپۆشراو هەوڵی دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا داوە و گوتی: "بۆچوونی ناوەندە هەواڵگرییەکان نەگۆڕاوە، بۆچوونی منیش نەگۆڕاوە".
بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فێدراڵی ئەمریکا " ئێف بی ئای " تیشکی خستە سەر ئەوەی جگە لە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا، ڕووسیا تواناکانی خۆی لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی درووستکردنی قەلمڕۆیی لەنێو ئەمریکادا بە مەبەستی خوڵقاندنی جیاکاریی و پێکدادان، چڕکردووەتەوە و گوتی: "بە بڕوای من ئەمە هەڕەشەیەکە کە پێویستە زۆر بە جیدی وەربگیرێت و ووڵامێکی مکوڕانەی بدرێتەوە".
- "چین هەڕەشەی سەرەکییە"