TR KU SO
FB X
Cîhan

فیدراسیۆنی پەنابەران: منداڵێک لەبەر برسێتی و تینوێتی لە دەریایی ئیجە گیانی لەدەستدا

Navas Jan
Admin
📅 10 Eylül 2022 21:28

پەیامی کورد... فیدراسیۆنی پەنابەران: منداڵێک لەبەر برسێتی و تینوێتی لە دەریایی ئیجە گیانی لەدەستدا

لجین ئەحمەد ناسیف منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی پەنابەری سووری، لە دەریای ئیجە لەبەر برسێتی و تینوێتی گیانی لەدەستدا.

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: لجین لەگەڵ دایکی و باوکی لە کەمپی مەحمرەی عەکاریە لە لوبنان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا بەڕێکەوتبوون بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەکاردەکەوێت بەهۆی نەمانی خواردن و ئاوی خواردنەوە لەسەر بەلەمەکە لجینی تەمەن چوار ساڵ لە برسی و تینوێتیدا ژیان لە دەست دەدات.

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران دەڵێت: سەرەتا یۆنان خۆی بە دوور گرتبوو لە ڕزگارکردنیان، بەڵام دواتر بەهۆی زۆری فشارەوە بۆ سەر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ناچارکران پەنابەرەکانی تر ڕزگار بکەن وە بیان بەن بۆ دوورگەیەکی یۆنانی.

Paylas: