فڕۆکەیهكی بێ فڕۆکەوان کەشتییەکی ئیسرائیلی دهكاته ئامانج
پەیامی کورد... فڕۆکەیهكی بێ فڕۆکەوان کەشتییەکی ئیسرائیلی دهكاته ئامانج
کەشتییەکی هەڵگری کارگۆ کە لەلایەن ملیاردێرێکی ئیسرائیلی خاوەنداری دەکرێت، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە زەریای هیندی هێرشیکرایە سەر.
ماڵپەڕی "ئەی بی سی نیوز" لە زاری بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا رایگهیاند، کەشتیییەکی هەڵگری کارگۆ کە لەلایەن ملیاردێرێکی ئیسرائیلییەوە خاوەنداری دەکرێتم لە زەریای هیندی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کە گومان دەکرێت ئێرانی بێت هێرشی کرایە سەر.
ئاماژهی بهوهش كرد، کەشتییەکە ئاڵای ماڵتای ئەوروپی پێوە بوە و گومان دەکرێت لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری "شاهید 136"ی ئێرانی هێرشی کرابێت سەر.
باسی لهوهش كرد، لە ئەنجامی هێرشەکە تەنها زیانی ماددی بەر کەشتییەکە کەوتوە و تیمەکەی سەلامەتن و هیچ حالەتێکی گیانلەدەستدان یان برینداربون تۆمارنەکراوە.