TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆكەخانەیی بەغدا بۆردومان كرا

Navas Jan
Admin
📅 14 Haziran 2021 14:00

پەیامی کورد … فڕۆكەخانەیی بەغدا بۆردومان كرا

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، فڕۆكەیەكی نەناسراو فڕۆكەخانەی بەغدای بۆردومان كرد، چەد زیانێكی لاوەكی هەبووە.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوان كە ئاڕاستەی هاتنەكەی دیار نەبووە بۆردومانی ڕاڕەوی هێزی ئاسمانی كردووە لە دەروازەیەكی فڕۆكەخانەكەو بەهۆیەوە هەندێك زیانی گەیاندووە.

 

بۆردومان كردنی فڕۆكەخانەی بەغدا چەندین جارە دووبارە بۆتەوەو تاكو ئێستاش هیچ چارەسەرێكی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

Paylas: