TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەگەلی شەڕکەری " ترسناک و مەترسیداری " ڕووسی

سارا
Yazar
📅 14 Eylül 2020 20:59

پەیامی کورد      ...   فڕۆکەگەلی شەڕکەری " ترسناک و مەترسیداری " ڕووسی 

لە ئەمریکا سۆخۆی - ٢٧ ی ڕووسی بە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ترسناک و مەترسیدار دەزانن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەشناڵ ئینترێست ، فڕۆکەگەلی شەڕکەری کۆنی شەورەی - ڕووسیا " سۆخۆی - ٢٧ " لە دوای مۆدێرنیزە بوون هەروەها چەکێکی مەرگبار دەمێنێتەوە کە ناتۆ دەبێ لەوە بترسێت .

بە پیی نووسراوی بڵاوکراوە لە گۆڤاری ناوبراو ، فڕۆکەی شەڕکەری " سۆخۆی - ٢٧ی ئێس ئێم ٣ " لە " سۆخۆی - ٣٥  ئێس " هەرزانترە و هەمان بۆردی فڕینی هەیە بەڵام " سۆخۆیی - ٣٠ " بۆ ئەنجامی ئەرکی ڕەزمی لە تایبەتمەندی باشتر بەهرەمەندە .

فڕۆکەی شەڕکەری " سۆخۆی - ٢٧ " لەوانەش خاونی ڕاداری ئارایەیی چەند حاڵەتەی Н035 " ئایربێس - ئی " یە کە لە " سۆخۆ - ٣٥ " یش کەلکی لێوەرگیراوە . هەروەها لە سەرووی ئەمانەوە فڕۆکەی شەڕکەری " سۆخۆ - ٢٧ " بەستراوە بە ماتۆرگەلی نوێیەوە کە توانای هەڵگرتنی زیاتری چەک ی بەدیهێناوە کە ئێستا ١٢ چەک ە . زیادەی باری چەک و تەقەمەنی ئەم إرۆکە سەڕکەرە ٣ تەنە.

لە مانگی ئۆگۆست ، سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا تا کۆتایی ساڵ بە نیازە ڕێکەتنی بەدەەستهێنانی ٤٦ فڕۆکەی شەڕکەری " سۆخۆی - ٣٠ ئێس ئێم ٢ و یاک - ١٣٠ " واژوو بکەن .

 

Paylas: