Cîhan
فەلەستین موشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
ژمارەیەک موشەک له شارى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌وه ئاڕاسته‌ى سنورى ئیسرائیل كرا، سوپای ئیسرائیلیش وەڵامی موشەکەکانی بە تۆپبارانکردنی چەند پێگەیەکی بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس دایەوە.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئایار یه‌كه‌ى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌ش رووبه‌ڕوویان بووه‌و زه‌نگى ئاگادار كردنه‌وه‌ش له باشورى ئیسرائیل لێدرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە له‌شارى غه‌ززه‌ى فه‌ڵه‌ستینه‌وه25 موشه‌ك ئاڕاسته‌ى سنورى ئیسرائیل كر، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە ئه‌و موشه‌كانه ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە یان نا.
بەپێی هەواڵەکە، دوای ئاڕاستەکردنی ئەو موشەکانە سوپاى ئیسرائیل ده‌ستیكردوە به تۆپبارانكردنى چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له ناوشارى غه‌ززه.