TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی مۆسافری لە ئەفغانستان تێکشکا

سارا
Yazar
📅 02 Şubat 2020 18:27

پەیامی کورد    ...    فڕۆکەیەکی مۆسافری لە ئەفغانستان تێکشکا .

فڕۆکەی مۆسافربەری کۆمپانیای ئاریانای ئەفغان لە پاریزگای غەزنی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە خوارەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەزیزۆڵلا عەزیمی ، ووتەبێژی فەرمانداری غەزنی لە کەوتنە خوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەی مۆسافربەری ئاریانا لەم پارێزگایە هەواڵیدا .

بە ووتەی ئەو تاکوو ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە لە بەر دەستدا نییە .

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە ئەم فڕۆکەیە ٨٣ سەرنشینی هەبووە .

Paylas: