فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە بەغدا دەکەوێتە خوارەوە
پەیامی کورد ... سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ لە عیراق بڵاویانكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكى له باكورى شارى به‌غدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌هۆى هێرشى ئه‌لیكترۆنیه‌وه بووبێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، فڕۆكه‌یه‌كى سیخوڕ‌ى ئه‌مریكى له كێڵگهیهكى كشتو‌كاڵى له‌ناوچه‌ى ڕه‌زوانیه لهباكورى شارى به‌غدا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه فڕۆكه‌كه به‌هۆى هێرشى ئه‌لیكترۆنیه‌وه یان كێشه‌ى ته‌كنیكییه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه‌و لهمهودایهكى زۆر نزمیشدا فڕیبێت، چونكه هه‌یكه‌له‌كه‌ى سه‌لامه‌ته و تێكنهشكاوه، فڕۆكه‌كه‌ش سیخوڕییه و مووشه‌كی هه‌ڵگرتوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بڵاویكردبووه‌وه، فڕۆكه‌كه مۆڵكی ئه‌وانه و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه له به‌غدا نیشتوه‌ته‌وه.