TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕەنسا بڕیاری دواخستنی سەفەری شاندە نێردراوەکانی خۆی بۆ لۆبنان بە هۆکاری نادیارەوە ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 06 Ocak 2021 19:40

پەیامی کورد     ...    فەڕەنسا بڕیاری دواخستنی سەفەری شاندە نێردراوەکانی خۆی بۆ لۆبنان بە هۆکاری نادیارەوە ڕادەگەێنێت.

ڕۆژنامەیەکی عەرەبی لە بڕیاری بەرپرسانی فەڕەنسەوی سەبارەت بە دواخستنی هەموو سەفەرگەی شاندە دیپلۆماتی و پەرلەمانی یە نێردراوەکانی خۆی بۆ لۆبنان بە هۆکاری نادیارەوە ڕادەگەێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی کووەیتی الانبا لە زاری سەرچاوگەلی خۆی ڕایگەیاند کە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەیرووت بە هۆی دۆخی تەندرووستی و هۆکاری نادیارەوە بڕیاری دواخستنی لە سەفەری شاندی مرجلیسی سێنای فەڕەنسا بۆ لۆبنان گرتووە .

باڵیۆزخانە فەڕەنسا لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی بۆ چالاککردنی سەرلەنوێی پیلانی داهێنەری ئێمانۆئێل ماکرۆن ، سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، بۆ دیداری شەش ئەندامی شاندی مەجلیسی سێنا لەگەل سەرۆککۆمار ، مەجلس ، دەوڵەتی و هەندێک سیاسەتمەداران و سەرانی تایفەگەلی لۆبنانی ، لە پێش وەختەوە دیاری کردبوو .

ماکرۆن ڕایگەیاندبوو کە فەڕەنسا لۆبنان لە کاتێکدا کە پێویستی بە هاوکاری و یارمەتی بێت تەنیا ناهێڵێت .

 

Paylas: