Cîhan
فەڕەنسا بەرامبەر بە ڕاگەێنداروەکەی حەسەن ڕۆحانی ووڵامی تووندی دایەوە
پەیامی کورد ... لە دوای هەڕەشەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ووڵاتانی ئەورووپا فەڕەنسا وەک یەکەم ووڵات کاردانەوەی تووندی گرتە بەر و ووڵامی لێدوانەکانی ڕۆحانی دەداتەوە
وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند، ئەگەر ئێران ڕێز لە پابەندبوونی بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە نەگرێـت، پێدەچێت دووبارە سزاكان بەسەریدا بسەپێندرێتەوە.
فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، "هیچ شتێك لە كشانەوەی ئێران لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 خراپتر نیە و ئەورووپیەكان دەیانەوێت بەردەوامی بە رێككەوتنەكە بدەن".