TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕەنسا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لە هەمبەر بەرنامەی ناوەکیی ئێران هەنگاوی بە بڕشت هەڵبگرێت

Navas Jan
Admin
📅 28 Eylül 2021 23:33

پەیامی کورد … فەڕەنسا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لە هەمبەر بەرنامەی ناوەکیی ئێران هەنگاوی بە بڕشت هەڵبگرێت

''ژان ئیۆ لۆدریان'' وەزیری دەرەوەی فەڕانسا، بە ئاماژەدان بەوەیکە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار، جەختی کردەوە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەبابەت بەرنامەی ناوکیی ئێران بەبڕشتانە هەنگاو هەڵ بگرێت.

ەزیری دەرەوەی فەڕانسا، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەر، لە قسەکانی خۆیدا لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: "درێژەی وتوویژەکان لەبارەی بەرجام پێویستە بەخێرایی ئەنجام بدرێت".

ناوبراو وتی کە ڕێژیمی ئێران نابێ ئاوا بیر بکاتەوە کە تێپەڕینی کات بە قازانجیەتی، چونکە هەرچی بەرنامەی ناوکیی ئەو ڕێژیمە مەترسیدارتر بێت، مەترسیی هاتنەئارای قەیرانێکی گەورە زیاتر دەبێت.

Paylas: