Cîhan
فەڕەنسا لە خەمى سووریایە
فهڕەنسا لە ڕێگەى دیپلۆماسییەوە دەیەوێت کێشەى سووریا چارەسەر بکات
کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فهڕەنسا له به‌یاننامه‌یەکدا بڵاوى کردەوە کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه " 4ی فێبریوەری " ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆککۆماری فهڕەنسا و ڕەجهب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆماری تورکیا قسەیان لەسەر دۆخی ئه‌منی، سیاسی و مرۆییی سووریا کردوە
.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووە کە سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فهڕەنسا باس له نه‌خشه‌ڕێگای دیپلۆماسی سەبارەت بە سووریاوه ده‌کات که بڕیاره دوو سه‌رۆک کۆمار حه‌فته‌ی داهاتوو له‌باره‌ی گفتوگۆ بکه‌ن، ئەمە لە کاتێکدایە کە ماکرۆن پێشتر لە بەرامبەر ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین لە لایەن تورکیاوە هۆشداری دابوو .