TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕەنسا لەمڕۆوە سنوورەکانی خۆی بەڕووی گەشتیاران دا دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2020 12:16

پەیامی کورد    ...   فەڕەنسا لەمڕۆوە سنوورەکانی خۆی بەڕووی گەشتیاران دا دەکاتەوە

فەڕەنسا سنوورەکانی خۆی بە ڕووی گەشتیارانی زۆربەی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتی کاروباری دەرەوە و وەزارەتی کاروباری ناوخۆی فەڕەنسا لەمڕۆوە ١٥ی جوون ی ٢٠٢٠ فەرەنسا سنوورەکانی بۆ گەشتیارانی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا و چەندین ووڵاتی ئەورووپایی دیکە دەکاتەوە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، بە پێی ڕاسپارەکانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کە دوێنێ بڵاو کراوەتەوە هاتووە ، فەڕەنسا لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لە بەرواری ١٥ی جوون ی ٢٠٢٠ هەموو جۆرە قەدەغەیە لە تێپەڕبوون لە سنوورەکانی ناوخۆی خۆی هەڵدەگرێت .

لەم بەروارەوە ، دانیشتوانی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا ، ئاندۆرا ، ئایسلەند ، مۆناکۆ ، نەرویج ، لیختن ئێآتائین ، سویسڕا ، واتیکان ، سەن مارتین و سەن مارینۆ دەتوانن بە بێ هیچ قەدەغەیەک کە بە هۆی گشتگیر بوونی ڤیرووسی کۆرۆناوە بەدیهاتبوو ، سەفەری فەڕەنسا بکەن .

هەروەها لەم دۆسیەیەدا هاتووە کە بۆ دانیشتوانی ئیسپانیا و بەریتانیا هێشتا قەدەغەکان بەردەوامی هەیە .

Paylas: