TR KU SO
FB X
Cîhan

فەڕەنسا ... ٣٥٠ سەربازی کۆماندۆ و دوو هەلیکۆپتەر بە دوای هێرشبەرەکەی شاری ستراسبۆرگ دا دەگەرێن

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2018 16:29

پەیامی کورد ...  دوای ڕووداوی تێرۆریستی ستراسبۆرگ ، حکوومەتی فەڕەنسا دۆخی هۆشداری ئەمنییەتی لە بەرزترین ئاستی خۆیدا ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکەی ستراسبۆرگ جەختی کردەوە ، لە دوای ڕووداوی تێرۆریستی شەوی ڕابردوو ، دەوڵەتی فەڕەنسا دۆخی هۆشداری ئەمنییەتی لە بەرزترین ئاستی خۆیدا ڕاگەیاند تاکوو لە هەر جۆرە هەوڵێکی دیکەی تێرۆریستی پێشگیری بکات .

کریستۆف کاستانێر وەزیری ناوخۆی ووڵاتی فەڕەنسا کە لە دوای ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سەفەری ستراسبۆرگی کردووە ڕایگەیاند کە لە ئاکامی تەقەکردنی کەسێکی چەکدار لە بازاڕی کریسمەسی شاری ستراسبۆرگدا لانیکەم ٤ کەس کوژران و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون  

ئاماژەی بەوەشکرد، 350 سەربازی کۆماندۆ و پۆلیسی ئەو ووڵاتە بەهاوکاری دوو هەلیکۆپتەر هەڵمەتی گەڕانیان بەدوای تەقەکەرکە دەست پێکرد

شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی ئەو چەکدارەی هێرشەکەی ئەنجامدا و دەستڕێژی گوللەی بۆ سەر هاووڵاتیان کرد، بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی ستراسبۆرگ ڕایگەیاند، کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون،  بەڵام دواتر ژمارەی قوربانیەکان بەرزبوونەوە و تا ئێستا سێ کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی " فرانس پرێس "، کریستۆڤ کاستانێر، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو هێرشە چەکدارییەکەی لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا ئەنجامداوە ناسراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە لەلایەن پۆلیسەوە ناسراوە و پێشتریش تاوانی زۆری ئەنجامداوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی تۆمەتبارەکەوە نەداوە.

Paylas: