Cîhan
فەڕەنسا شکستی هێنا لە ڕازی کردنی ئەمریکا بۆ پێدانی ١٥ میلیارد دۆلار بە ئێران
پەیامی کورد ... فەڕەنسا شکستی هێنا لە ڕازی کردنی ئەمریکا بۆ پێدانی ١٥ میلیارد دۆلار بە ئێران .
بە پێی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی پرێس تی ڤی ڕایگەیاند : فەڕەنسا سەرکەوتوو نەبوو ئەمریکا سەبارەت بە بابەتی ئێران و پێدانی ١٥ میلیارد دۆلار ڕازی بکات .
کەناڵی تەلەفزیۆنی پرێس تی ڤی ڕایگەیاند : دەوڵەتی فەڕەنسا لە ڕازی کردنی ئەمریکا بە پێشنیاری پێدانی خاڵێکی پاڵپشتی ١٥ میلیارد دۆلاری بە ووڵاتی ئێران بە مەبەستی پاراستنی ڕێکەوتننامەی بەرجام شکستی هێنا و ناکام بوو .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بە سەختی و زەختەوە بۆ سازماندەیی چاوپێکەوتنی نێوان ڕۆحانی و ترامپ هەوڵ دەدات .