فەڕەنسا تاقیکردنەو مووشەکییەکانی ئێرانی بە تووندی مەحکووم کرد
پەیامی کورد ... فەڕەنسا تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بالستیکی بە بۆردی ناوەند لە ڕێگای ئێرانەوە باس و ووتوووێژی لە سەر دەکات و ئەم کارەی بە هەنگاوێکی هەڕەشە ئامێز و نا سەقامگیر ناو دەبات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا لەمبارەوە هەواڵیدا .
ئەمڕۆ دووشەممە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ووتوووێژێکی میدیاییدا ووتی : " فەڕەنسا بە بۆنەی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیکی بە بۆردی ناوەندی ئێران لە ڕۆژی شەممە دا نیگەرانی خۆی دەربڕی . ووڵاتی فەڕەنسا ئەم هەنگاوە شەڕئەنگێز و ناسەقامگیرانەی ئێرانی بە تووندی مەحکووم کرد .
هەروەها لە پاریس ڕایدەگەینن کە بەرنامە مووشەکییەکەی ئێران بە پێی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٣١ شەورای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان یەک ناگرێتەوە . فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکات کە بە زووترین کات ئەم تاقیکردنەوانە ڕابگرێت .
پێشتر مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ش ڕایگەیاندبوو کە تاقیکردنە مووشەکییەکانی بالستیکی بە بۆردی ناوەندی ئێران پێشێلکردنی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٣١ ی شەورای ئەمنییەتە . پۆمپێئۆ هەروەها دەڵێ کە ئەم هەنگاوە مەحکوومە و داوای لە ئێران کرد ئەم تاقیکردنەوانە ڕابگرێت .