Cîhan
فاو: نرخی خۆراک لە بەرزبوونەوەدایە
پەیامی کورد ... فاو: نرخی خۆراک لە بەرزبوونەوەدایە
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جەست له‌وه‌ده‌كاته‌وه، نرخی خۆراك له‌مساڵدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت، كه له‌ساڵی رابردوودا به رێژه‌ی له‌سه‌ردا ١٨ نرخه‌كان به‌رز بۆوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ڵئاوسانێكی فراوانی دروستكردوه‌و ئه‌وه‌ش وای له‌بانكه ناوه‌ندییه‌كان كردوه رێكاری پێویست بۆ پشتیوانیكردن له‌ئابووری وڵاته‌كانیان بگرنه به‌ر.
عه‌بدولڕه‌زا عه‌باسیان گه‌وره ئابووریناسی رێكخراوی فاو ده‌ڵێت له‌م قۆناغه‌دا زۆر هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌جیهاندا و له‌هه‌مان كاتیش‌دا خه‌ڵكی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان له‌ده‌ستداوه و دووچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه.