TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە جۆری "Antonov An-26" تێکشکا

سارا
Yazar
📅 26 Eylül 2020 12:10

پەیامی کورد     ...    فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە جۆری "Antonov An-26" تێکشکا

وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا لە ڕاگەێندراوێکدا هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، فڕۆکەکە لەجۆری "Antonov An-26" بوە و ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هێزی ئاسمانی ئۆکرانیای لە خارکیف هەڵگرتوە، بەڵام لەکاتی نیشتنەوەیدا فڕۆکەکە تێکشکاوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لە هێزەکانی فریاگوزاری سەر بە حکوومەتی ئۆکرانیا دەستیکەوتوە لەکۆی ٢٨ کەس کەلە فڕۆکەکەدا بون، لانی کەم ٢٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: