فەرەنسا بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی هێزی زیاتر دەباتە سنوورەکان
پەیامی کورد... فەرەنسا بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی هێزی زیاتر دەباتە سنوورەکان
فەرەنسا رێوشوێنە ئەمنییەکانی خۆی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا بەهێزتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان کە لە رێگەی دەریاوە روو لەو وڵاتە دەکەن بەشێکیشیان هەوڵی پەڕینەوە بۆ فەرەنسا دەدەن.
ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە دەگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادی کردووە. زۆرێک لەوانە هەوڵدەدەن لە رێگەی سنووری بەرزاییەکانی چیای ئالپ لە نێوان هەردوو وڵاتدا خۆیان بگەیێننە فەرەنساوە.
پرسی کۆچی نایاسایی هەمیشە پرسێکی سەخت بووە لە پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و ئیتالیادا.
دوابەدوای سەردانێکی بۆ ناوەندی سنووری مێنتۆن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێوشوێنە ئەمنییەکانی لەم ناوچەیە بەهێزتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی هاتنی کۆچبەران بە ڕێژەی 100% زیادیکردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر ناوچەی ئاڵپ و ماریتم و تەواوی ناوچەکەی هەیە".