فەرەنسا، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات
بەهۆی هێرشە کیمیاییەكەی حکومەتی سوریا بۆ سەر شاری دوما لەغوتەی رۆژهەڵات، فەرەنسا داوای کۆبوونەوەى بەپەلەى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا، جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نیگەرانی خۆی لەو هێرشە کیمیاییەی رژێمی سوریا بۆ سەر شاری دوما نیشانداوەو ئیدانەی رژێمی سوریای کرد، کە بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکان و هێرشەکانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات هاووڵاتیانی سڤیل دەکاتە ئامانج.
لۆدریان جەختیشیکردووەتەوە، کە فەرەنسا هەموو رێگایەک دەگرێتە بەر بەمەبەستی بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی چەکی کیمیایی، دەشڵێت، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی جەنگە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی داواى کۆبوونەوەى بەپەلەى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى دەکات لەسەر ڕووداوى بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شاری دوماى غوتەی رۆژهەڵات.
جەختیشیکردووەتەوە، کە "ئهمه پێشێلكردنێكی مهترسیداری یاسای مرۆیی نێودهوڵهتییه".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ (٨)ی نیسانی (٢٠١٨) بەهۆی بۆردومانکردنی شارى دوما لەسوریا، دەیان هاووڵاتى کە زۆرینەیان ژن و منداڵن بوونە قوربانى.