TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئێران : نۆ سەربازمان شەهید بووە و ئێمەش نۆ چەپەرۆکمان لە ئەمریکا وەشاندووە

سارا
Yazar
📅 21 Kasım 2021 19:11
پەیامی کورد      ...    فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئێران : نۆ سەربازمان شەهید بووە و ئێمەش نۆ چەپەرۆکمان لە ئەمریکا وەشاندووە .

سەردار دەریادار تەنگسیرى فەرماندەى هێزە دەریاییەکانی سوپاى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕایگەیاند : ئێمە لە هێزى دەریایی سوپا لە شەڕە بەرەوڕووبەڕووەکانى ئەمریکاییەکان ٩ کوژراومان هەبووە. زۆرجار ڕووبەڕوو بووینەتەوە بەڵام میدیاییمان نەکردووە. و هەروەها ووتی سوپا دەریاییەکانی ئێران بە بێ هاوکاری هیچ لایەنێک توانیویەتی بە باشی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە کەنداوی فارس و دەریا عۆممان دا بکات
 لەبرى ٩ کوژراوەکانمان، ٩ زللە و چەپەرۆکمان لە ئەمریکییەکان داوە کە لە بیر و یادەوەرییەکانیان دەمێنێتەوە ، ئێستا ئەوان باشتر دەزانن توانای بەرگریکردنی ئێران لە چ ئاستێکدایە

Paylas: