TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ... هەموو زەوینە داگیر کراوەکان لە بن پۆششی مووشەکەکانی حزبۆڵڵایە

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2019 00:39

پەیامی کورد  ...  فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارنی ئێران ڕایگەیاند : سوپا هیچ کاتێک لە حزبێک پاڵپشتی نەکردووە بەڵام لەگەڵ جەرەیاناتی ناڕاست و لادەر کە دژی ڕیگای شۆڕشی بن دەستدا بەرەنگاری دەبێتەوە .

بە پێێ ڕاپۆرتێک ، سەردار سەرلەشکر موحەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ی ئێران لە ووتووێژێکی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دا ڕایگەیاند: ئەوان " ئیسرائیلییەکان " خەیاڵی پەرەپێدان لە نیل ەوە بۆ فورات یان لە سەر دا هەبوو و لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا دەیانەویست ئەم بەرنامەیە ئەنجام بدەن بەڵام ئەمڕۆ نە تەنیا ئەم ڕژیمە درۆییە نەیتوانیوە تەنانەت زەڕەیەک لە خاکی خۆی زیاد بکات ، تەنانەت لە دەورووبەری خۆشی دا گەمارۆ دراوە و بەشێکی بەرچاوی ئەو زەوییانەشی کە داگیری کردووە لە دەستی داوە .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە مووشەکەکانی حزبۆڵڵای لوبنان تەواوی سەرزەوینەکانی داگیرکراویان خستووەتە  بن دەسەڵاتی خۆیان و بەردەوامی دا : ئەم دۆخە و توانایەی کە ئەمڕۆ لە ناوچەکە دا جیبهەی مقاومەی شۆڕشی ئیسلامی درووست کردووە ، هەموو لە سەرکەوتنە بێ وێنەکانی شۆڕشی ئیسلامییە کە زۆریش جێگای قسە کردن نییە . یانی زیاتر هەستی پێدەکرێت و دەبێ هەستی پی بکرێت .

فەرماندەی سوپای پاسداران هەروەها ووتی : لە قسەیەکدا دەتوانین بڵێین کە دوژمن لە ناوچەکەدا سەرکەوتوو نەبووە و هەر پڕۆگرامێکی هەبووە و ئەنجامی داوە ، لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەتەوە و ئاکامێکی جگە لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و جیبهەی مقاومە بە دواوە نەبووە .

Paylas: