TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕایگەیاند ئەمریکا توانا و زاتی شەڕی لەگەڵ ئێران نییە

سارا
Yazar
📅 12 Mayıs 2019 21:14

پەیامی کورد  ...   سەرلەشکر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ، هەناردنی ناڤی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکای بە شەڕی ڕەوانی ناو برد و ڕایگەیاند : کە ئەمریکا بەو زانیارییەی کە هەیەتی لە سەر توانای هسەرلەشکر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ، هەناردنی ناڤی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکای بە شەڕی ڕەوانی ناو برد و ڕایگەیاند : کە ئەمریکا بەو زانیارییەی کە هەیەتی لە سەر توانای هێزەکانی بەرگری ئێران و کەم و کورتی و ناتەوانی ناڤە فڕۆکەهەڵگرەکانی زات و هێزی شەڕی لە دژی ئێران دا نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەلی پوورمۆختار نوێنەری خەڵکی بەهادۆر ە کەبوودڕەنگ لە پەرلەمانی ئێران بە ئاماژەدان بە دانیشتنی ڕانەگەێندراوی ئەمڕۆی پەرلەمان ووتی : لەم دانیشتنەدا کە بە ئامادەبوونی سەردار سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا و هەروەها فەرماندەکانی هێزی زەوینی و هەوا فەزا و جێگری پەرلەمانی سوپای پاسداران بەڕێوە چوو ، سەلامی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بەرنامەکانی داهاتووی خۆی ڕادەستی نوێنەرانی پەرلەمان کرد .

ئەو هەرەها ووتی  : سەردار سەلامی جەختی کردووەتەوە ، هەناردنی ناڤی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکای بە شەڕی ڕەوانی زیاتر نییە و ئەمریکا بەم کارەی خۆی دەیەوێ خەڵک و هەندێک لە بەرپرسان لە ڕوودانی شەڕ بترسێنێت .

پوورمۆختار هەروەها ئاماژەی کرد : فەرماندەی سوپای ووتی کە شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران بوونی نییە چوونکە ئەمریکا هێز و زاتی ئەوەی نییە شەڕ لە دژی ئێران دەست پێبکات ، لە بەر ئەوەی کە لە لایەکەوە توانای هێزی بەرگری ئێران و لە لایەکی دیکەوە کەم و کورتی لە ناڤە فڕۆکەهەڵگرەکانی بەرگرە لەم کارە و ئەمریکا ڕیسکێکی لەم شێوەیە ناکات .

Paylas: