Cîhan
پڕۆفیسۆرێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات مامۆستای زانکۆی سۆران وەک یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی جیهان لە بواری "کیمیا" دەستنیشان کرا
پەیامی کورد ... پڕۆفیسۆر "موحەممەد سەجادی"، مامۆستای زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان، وەکوو یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی جیهان لە بواری "کیمیا" بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەستنیشان کرا.
ئەو مامۆستای زانکۆیە، یەکێک لە باشترین لێکۆڵەرەکانی بواری کیمیا لە زانکۆی سۆرانە و ناوی لە لیستی ١٠٠ بیرمەندی جیهاندایە.
پڕۆفیسۆر "محەممەد سەجادیان" لەلایەن دامەزراوەی Clarivate Analytics بە ناردنی ئیمەیلێک ئاگادار کراوەتەوە کە ناوی لە لیستی ١٠٠ بیرمەندی جیهاندایە.
دوکتور "موسلێح مستەفا"، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "هەوڵە بێوچانەکانی دوکتور سەجادی لە بوارەکانی پێشکەوتووی زانست، جێگای ڕیزلێنان و پێزانینە."
دەوترێت، پڕۆفیسۆر "سەجادی" لەدایکبووی شاری سەقزە کە لە بواری زانستی کیمیا خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی بەرفراوانە