فەیسبووک کارمەندیکی خۆی بەم هۆکارەوە دەردەکات
پەیامی کورد ... فەیسبووک کارمەندیکی خۆی بەم هۆکارەوە دەردەکات
کەناڵی گشتی کۆمەڵایەتی یەکێک لە کارمەندەکانی خۆی بە بۆنەی دۆناڵد ترامپ ەوە دەر دەکات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای فەیسبووک بە هۆی ڕەخنە گرتن لە بڕیاری بەرێوبەری گشتی ئەم ووڵاتە بۆ لانەدانی پۆستەکانی ترامپ سەرۆککۆماری ئەمرریکا لە کارەکەی دەرکرا . لە دوای کوژرانی جۆرج فلۆید بە دەستی پۆلیسێکی ئەمریکییەوە و درووست بوونی مەوجێکی گەورە لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی ڕەگەپەرەستی ، ترامپ بە تویت و پۆستەکانی خۆی لە کەناڵە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر ئاگری ئەم داستانە زیاد کرد و بوو بە هۆی ڕەخنەگەلێکی زۆرەوە . تویتەریش بەم هۆیەوە بڕیاریدا پێش بە سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاوەستێت بەڵام مارک زاکربێرگ بەڕیوبەری گشتی فەیسبووک ڕایگەیاند ئەو بدەربڕینی ئازادی بەیان پابەندە و پۆستە جەنجاڵییەکانی دۆناڵد ترامپ ناسڕێتەوە .
هەروەها بەم بۆنەوە کارمەندێکی فەیسبووک بەهۆی ڕەخنە گرتن لەم بڕیارەی زاکربێرگ ەوە دەرکرا . دەوترێ چەندین ئەندازیاری فەیسبووک یش لە هەنگاوەی زاکربێرگ شاکی بوون لەوەی کە ڕەخنەی لە هەوڵەکانی ترامپ نەگرتووە .