TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەفغانستان ساڵی نوێی زایینی بە تەقینەوە دەستپێکرد

Navas Jan
Admin
📅 01 Ocak 2023 20:58


پەیامی کورد... ئەفغانستان ساڵی نوێی زایینی بە تەقینەوە دەستپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم فڕۆکەخانەی سەربازی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

عەبدولنافع تاکور، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک بەهێز لەبەردەم فڕۆکەخانەی سەربازی لە کابوڵی پایتەخت روویداوە و 10 کوژراو و هەشت برینداری لێکەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە و بکەرانی دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت چ لایەنێک پێی هەستاوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زنجیرەیەک تەقینەوە ئەو وڵاتەیان هەژاندووە و زۆرینەشیان چەکدارانی داعش بەرپرسیارێتیی خۆیان لێراگەیاندووە.

Paylas: